به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4 ى 12 ى 2021 ، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆك و پارت و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان كۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كورد له هه‌ولێر بە بەشداری نوێنەرانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە هەولێر ده‌ستی پێكرد .
کۆنفرانسه‌كه تایبەته بە پێگە و ستراتیژیەتی رەوەندی کوردی و مەبەست لێی یەکخستن و یەک گوتاری کوردانی تاراوگەیە و بەهێزکردنی پێگەی کورده لە سەرانسەری جیهان.
هه‌روه‌ها هه‌ر له كۆنفراسه‌كه‌دا نوێنەرانی کورد لە وڵاتانی ئەمەریکا، کەنەدا، وڵاتانی ئەوروپا ، رووسیا ، کازاخستان بەشداری كۆنفراسه‌كه‌ن.
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆک بارزانی کۆنگره‌ی کۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی کورد له هه‌ولێر ده‌ستی پێ‌کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.