Erbil 38°C ھەینی 19 حوزەیران 23:09

مەنسوور بارزانی: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان له‌ قه‌ره‌چووغ جێگیر ده‌کرێن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 4ی کانوونی یەکەمی 2021، مەنسوور بارزانی، فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان بە سەردانێکی مەیدانی میحوەری مەخمووری بەسەر کردەوە، کە شەوی 2 لەسەر 3ی کانوونی یەکەم دووچاری پەلاماری تیرۆریستانی داعش بوویەوە و تێیدا 13 پێشمەرگە و هاونیشتمانی شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
لە سەردانەکەیدا، مەنسوور بارزانی فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان، سەردانی خانه‌واده‌ و دایکی سێ شەهیدەکەی گوندی خدرجیجەی کرد، کە سەرۆک بارزانی ناسناوی شێرەژنی پێ بەخشی. مەنسوور بارزانی لە کاتی سەردانەکەیدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئێمە هاتووین بۆ لای دایکە شێرەژن کە سەرەخۆشی خۆمانی ئاراستە بکەین و پێی بڵێین کە سێ لە کوڕە قارەمانەکانی ڕۆیشتن، ئێستا ئێمە کوڕی ئەوین.
 وتیشی، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی، ئێمە وەکوو لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان هاتووین بۆ پاراستنی خەڵکی خۆمان و بۆ ئەوەی کە لە دەوری ئەم گوندە ڕەبایە دابنێین و ئەگەر تیرۆریستانی داعش جارێکی دیکە ویستیان پەلاماری خەڵکی ئێمە بدەن، ئێمە بە دڵ و بە گیان بەرگری دەکەین و ڕێ نادەین ئەم ڕووداوە دووبارە ببێتەوە.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.