Erbil 38°C ھەینی 19 حوزەیران 21:39

ژمارەی تووشبوون و مردن بە کۆڕۆنا کەمیکردووە

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانیش ڕاگەیانراوی 24 کاتژمێری تایبەت بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا 162 تووشبووی نوێ و 3 مردن تۆمار کراوە.

هاوکات وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان سامان بەرزنجی ئەمڕۆ شەممە بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: دوای سێ مانگ لە شەپۆڵ و هەڵکشانی سێییەمی کۆڕۆنا، ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار کەمترین ڕێژە و ژمارەی تووشبوون و مردن تۆمارکراوە لەماوە 24 کاتژمێری ڕابردوو.

هەروەها وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان جەختی لە پابەندبوونی هاووڵاتییان بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین کردەوە. 

دەقی ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19               ژمارە ( ٦٤٧ ) :-

١. پشکنین: ( ٣٤٩١ پشکنینی نوێ)

        ( ١٢٥٥) هەولێر

        ( ٧١٩) سلێمانی

        ( ١٤١٧) دهۆك

        ( ٠) هەڵەبجە

        ( ٠) گەرمیان

        ( ١٠٠) ڕاپەڕین

       

٢. تووشبوو: ( ١٦٢ تووشبووی نوێ)

        ( ١٢) هەولێر

        ( ١٧) سلێمانی

        ( ١٢٧) دهۆك

        ( ٠) هەڵەبجە

        ( ٠) گەرمیان

        ( ٦) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: ( ٤٠١ چاکبوون)

        ( ١١٠) هەولێر

        ( ٨٠) سلێمانی

        ( ١٨٦) دهۆك

        ( ٦) هەڵەبجە

        ( ٩) گەرمیان

        ( ١٠) ڕاپەڕین

       

٤. مردن: ( ٣ مردن)

        ( ٠) هەولێر

        ( ٢) سلێمانی

        ( ١) دهۆك

        ( ٠) هەڵەبجە

        ( ٠) گەرمیان

        ( ٠) ڕاپەڕین

 

       

 

ئاماری گشتی:

کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١       (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٣٥٤٥٩٦٧              (١٢٩٧٠١٥ هەولێر، ٨٦٦٨٨٠ سلێمانی، ١٣٥٦٦١٤ دهۆك، ٢٥٤٥٨ هەڵەبجە)

تووشبوون ٣٧٦٦٥٨            (١١١٨٠٠ هەولێر، ١٢٩٣٧٨ سلێمانی، ١٢٨١٤٧ دهۆك، ٧٣٣٣ هەڵەبجە)

چاکبوون ٣٦٤٦٦٨             ( ١٠٧٩٦٣ هەولێر، ١٢٥١٧٣ سلێمانی، ١٢٤٥١٤ دهۆك، ٧٠١٨ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر  ٥٠٧٦ (١٨٥٥ هەولێر، ١٢٤٢ سلێمانی، ١٩٠٣ دهۆك، ٧٦ هەڵەبجە)

مردن ٦٩١٤                   (١٩٨٢ هەولێر، ٢٩٦٣ سلێمانی، ١٧٣٠ دهۆك، ٢٣٩ هەڵەبجە)

 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).

 وەزارەتی تەندروستی      

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

٤ی كانوونی یەكەم ٢٠٢١

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.