له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان تاهیر هه‌ورامی به‌رپرسی به‌شی ره‌وه‌ندی كوردی له باره‌گای بارزانی سه‌باره‌ت به بایه‌خ و گرنگی به‌هێزبوونی ره‌وه‌ندی كوردستانی رایگه‌یاند :
گرنگی ئه‌و كۆنگره‌یه ئه‌وه یه‌كه‌مین هه‌نگاوه ره‌وه‌ندی كورد ده‌یهاوێژێت كه بۆ دروستكردنی بناغه‌یه‌كی به‌هێزی كه هه‌موو تاكه‌كانی تاراوگه خۆیان تیا ببیننه‌وه ،ئه‌و كۆنگره‌یه بۆ هه‌موو كورد له سه‌رتاسه‌ری جیهان و ئه‌و شوێنانه‌ی كه كوردی تیایه ، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی كرد و په‌یامی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو ، بۆ ئه‌وه‌ی ئالای كوردستان ببیته چه‌ترێكی كۆكه‌ره‌وه هه‌موو كوردێك له خۆ بگرێت. بۆ ئه‌وه‌ی دواتر هه‌ر تاكێكی ره‌وه‌ندی كوردی رۆڵی هه‌بێت له چوارچێوه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی كه تیایدا ده‌ژی .
تاهیر هه‌ورامی به‌رپرسی به‌شی ره‌وه‌ندی كوردی له باره‌گای بارزانی روونیكرده‌وه كه ئامانجی سه‌ره‌كی ، بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه ، بتوانیین ئه‌و په‌رته‌وازه‌یه‌ی كه هه‌یه به‌لاوه بنێین و شته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كۆمان بكاته‌وه و ره‌نگدانه‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له سه‌ر ناوه‌نده‌كانی بڕیار ، سه‌دان چالاكوانمان هه‌ن له شارهوانهكانی وڵاتان ، لۆبی هه‌یه به‌ڵام یه‌كگرتوو نیه ، بۆیه پێویسته ئه‌و لۆبیانه به یه‌كه‌وه گرێ بده‌ین . ئه‌و پرۆسه‌یه ستراتیژییه و كاری بۆ ده‌كه‌ین . هه‌روه‌ها گرنگی به زمانی كوردی بده‌ین بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو له تاراوگه هه‌روه‌ها كه‌لتور بپارێزین .
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ره‌وه‌ندی كورد هه‌رده‌م له پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كان یه‌ك ده‌نگ بووه ، هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی داوه ، هه‌روه‌ك له پرسی ریفراندۆم بینیمان كه یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بوون به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی كوردستان
ئاماژه‌شیدا كه ئه‌و 150 نوێنه‌ره‌ی كه ئامابوونیان هه‌یه له‌و كۆنگره‌یه ، له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ، جه‌نابی بارزانیان وه‌كو مه‌رجه‌عێك قبوڵ كردووه و شانازیشی پێ ده‌كه‌ن . ئه‌وه‌ش یارمه‌تییه‌كی به‌هێزه بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه و هه‌نگاوه‌كانی .
هه‌روه‌ها ئیسماعیل كامل سه‌رۆكی ناوه‌ندی ره‌وه‌ندی كورد له سوید و هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاری پێشووی په‌رله‌مانی سوید سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته رایگه‌یاند
ئه‌و كۆنگره‌یه زۆر گرنگه ، هه‌رچه‌ند دره‌نگه ، به‌ڵام گرنگی ئه‌و كۆنگره‌یه خۆی له خاڵێكی زۆر گرنگ ده‌بینێته‌وه كه له پایته‌ختی كوردستان ئه‌نجام درا له ژێر ئالای كوردستان و سه‌رپه‌رشتیكردنی سه‌رۆك بارزانی . پێویستیشه نزیك بین له یه‌كتر به‌وه‌ی خه‌باتێكی هاوبه‌شمان هه‌یه نه‌ك له سه‌ر ناكۆكی كردنی یه‌كتر .
پیرۆزه له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌وه یه‌كڕیزی كورد نیشان ده‌دات .
ئیسماعیل كامل سه‌رۆكی ناوه‌ندی ره‌وه‌ندی كورد له سوید روونیكرده‌وه كه ره‌وه‌ندی كورد ئه‌ندامی پارته سیاسییه‌كانی كوردستانن ، بۆیه پێویسته یه‌كڕیزبن و ئهیدیۆلیژیهتی هه‌مووان له خزمه‌ت پرسی نه‌ته‌وه‌یی كورد ته‌واو بێت .
گوتیشی : وه‌ك ره‌وه‌ندی كورد پێویسته خۆمان به هێز بكه‌ین ، ئه‌و پرۆسه‌یه زۆر زه‌حمه‌ت و درێژ خایه‌نه ، مافی ره‌وامان هه‌یه ، میلله‌تێكین خاوه‌ن خاك و نیشتیمان و سه‌رۆكین .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.