Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:51

مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە میوانداری قوتابیانی زانکۆی ئەزهەر دەکات

کوردستان TV
100%

 

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی قوتابیانی قۆناغی یەکەم کە بەم دوایە لە کۆلێژە جیاوازەکانی زانکۆی ئەزهەر وەرگیراون، ئێوارە خوانێکی بۆ کۆمەڵێک لە قوتابیانی کورد و عەرەب سازکرد.

 قوتابیان لە لایەن شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە وێڕای بەخێرهاتنیان ئیدانەی کارە تیرۆریستەکەی شەوی 3/12 کرد کە تیرۆریستانی داعش هێرشیان کرد و بەو هۆیە چەند پێشمەرگە و هاووڵاتی شەهید بوون.

پاشان هیوای بۆ قوتابیانی نوێ خواست کە سەرکەتووبن و بڕوانامەی بەرز بەدەست بێنن و بگەڕێنەوە خزمەتی وڵاتەکەیان بکەن.

 لە درێژەی وتەکەی بەرپرسی مەکتەبی پارتی داوای لە قوتابیان کرد کە ببنە نوێنەری ڕاستەقینەی وڵاتەکەیان و پابەندی یاسا و ڕێنماییەکانی زانکۆکان و میسڕبن و خۆیان لە گرفت و کێشە بپارێزن، بۆ هەموو قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆ  بسەلمێنن کەوا کوردستان شوێنی تەبایی و پێکەوە ژیانە.

 هەروەها گوتی: ئەو قوتابیانەی لە میسڕ دەخوێنن چانسێکی باشیان هەیە چونکە وڵاتی میسڕ هەموو ئاسانکاری بۆ قوتابیانی عێراق بە گشتی و کورد کردووە و ڕێز لە هاووڵاتی کورد دەگرن، بۆیە گرنگە ڕێز لەم وڵاتە بگرن.

شایانی باسە ئەم ساڵ 16 قوتابی کورد دەرچووی ئامادەی ئەزهەر لە هەولێر لە زانکۆی ئەزهەر قەبووڵ کراون، و گرفت و کێشەیان هەبوو بۆ ڤیزا بەڵام مەکتەبی پارتی بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵوێز و کونسوڵی عێراقی کێشە و گرفتەکانیان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی میسڕ بۆ چارەسەر کردن.

 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.