Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 20:18

یانەی وەرزشی هەولێر ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە دڕاندنی ئاڵای عێراق بڵاو دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

 

یانەی وەرزشی هەولێر لە ڕاگەیانراوێکدا ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە کە گوایە ئاڵای عێراق لە یاریگەکە دڕێنرابێت.

یانەی وەرزشی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: دوای سەرکەوتنی یانەی هەولێر لە یاری ئەمڕۆ بەرامبەر بە یانەی شوڕتە لە قۆناخی 16ـی جامی عێراق، لەگەڵ ئەوەی ئێمە وەک یانەی هەولێر و دەستەی هاندەرانمان بە جوانترین شێوە لە پێشوازییان بووین، بەڵام بەداخەوە هاندەرانی یانەی میوان بەرگەی دۆڕانەکەیان نەگرت و لە خۆشی هاندەرانی یانەی هەولێریان کەمکردەوە و هەڵسان بە شکاندنی ژمارەیەکی زۆر لە کورسییەکی یاریگەی فڕەنسۆ هەریری.

هەروەها ڕایگەیاند: بەداخەوە هەندێک لە ڕاگەیاندنکاران و جەماوەری یانەی شوڕتە، دەیانەوێ بابەتەکە بەلاڕێدا ببەن گوایە ئاڵای عێڕاق لە یاریگە دڕاوە، ئێمە وەک یانەی هەولێر بە هەموو شێوەیەک ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکەینەوە و ئەمە زۆر دوورە لە ڕاستی.

جێی باسە ئەمڕۆ شەممە لە جامی عێراقدا یاری نێوان یانەی هەولێر و شوڕتە بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا یانەی هەولێر بە لێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتنی بەسەر یانەی شوڕتە بەدەستهێنا و توانی بگاتە قۆناغی هەشتەم، ئەمەش بووە هۆی تووڕەکردنی هاندەران و لە ئەنجامدا گرژی لێکەوتەوە.  

 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.