لە گەڕەکی ڕێگەی بەغدای کەرکووک، نزیک مزگەوتی نووڕکەبیر تەقینەوەیەک ڕوویدا.
پەیامنێری کوردستان تیڤی لە کەرکووک ڕایگەیاند: ئەمشەو شەممە لە گەڕەکی ڕێگەی بەغدای کەرکووک، لە نزیک مزگەوتی نووڕکەبیر، بۆمبێکی چێنراو تەقیەوە، بەھۆیەوە ھاووڵاتییەک بە ناو مەستەفا عەبدوڵڵا کە فەرمانبەری کۆمپانیای نەوتی باکوورە بریندار بوو.
لەو بارەشەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: بەھۆی تەقینەوەکە بەدەر لە برینداربوونی ھاووڵاتییەک زیانی گەیاندۆتە چەند ئۆتۆمبێل و دووکان لە گەڕەکەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.