ته‌واوی قوتابخانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به خوله‌كێك وه‌ستان رێزیان له شه‌هید بارزان ئیسماعیل گرت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5 ى 12 ى 2021 ، له سه‌رجه‌م قوتابخانه حكوومی و ناحكوومییه‌كان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هید بارزان ئیسماعیل وه‌ستان.
شه‌هید بارزان ئیسماعیلی ته‌مه‌ن 10 ساڵ ، قوتابی پۆلی چواری بنه‌ڕه‌تی قوتابخانه‌ی خدر جیجە له سنووری قه‌زای مه‌خموور بوو ، شه‌وی پێنجشه‌ممه 2 ى 12 ى 2021 ، له كاتی په‌لاماردانی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر گوندی خدر جیجه خۆی و 2 براكه‌ى دیكه شه‌هید ده‌بێت .
له‌قوتابخانه‌ی خدر جیجهش به ئاماده‌بوونی ئاڵان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده و به‌رپرسانی دیكه‌ی په‌روه‌رده و كه‌س و كاری قوتابی بارزان ئیسماعیل چه‌ند خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هید بارزان ئیسماعیل و تاجه گوڵینه‌یان له‌سه‌ر كورسی قوتابی شه‌هید دانا.
دواتر وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی خانه‌واده‌ی شه‌هید بارزانیان كرد و پرسه و هاوخه‌می خۆیان به خانه‌واده‌كه‌یان راگه‌یاند و له‌سه‌ر داواكاری خانه‌واده‌ی شه‌هید بارزان وه‌زیری په‌روه‌رده ئه‌و داواكارییه‌ی قه‌بوڵ كرد كه قوتابخانه‌یه‌ك له‌گونده‌كه‌یان به‌ناوی شه‌هید بارزان بكرێته‌وه.
دوێنێ شەممە، چواری کانوونی دووەم، وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی شەھیدبوونی قوتابی بارزان ئیسماعیل بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە، لەنێو شەھیدانی ئەمجارەی پەلاماری تیرۆریستان، قوتابییەک بەناوی بـارزان ئیسماعیل کە تەمەنی 10 ساڵ بوو لە پۆلی چوارەمی بنەڕەتی لە قوتابخانەی خدرجیجە لەکاتی یارمەتیدانی براکانی بۆ تێکشاندنی دوژمنان و تیرۆریستان شەھید دەبێت.
كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.