له گه‌ڕی حه‌وته‌م و كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می خولی تۆپی باله‌ی یانه پله نایابه‌كانی عێراق و له گڕوپی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا، له به‌غدا، یانه‌ی هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌ده‌ستهێناو به سێ گێمی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی سناعه‌ی برده‌وه، ئه‌نجامی گێمه‌كانی یاریه‌كه بیست وپێنج بیستوسێ، بیست وپێنج بیست، بیست وپێنج بیست‌ودوو بوو.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر پێنجه‌م سه‌ركه‌وتنی له قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو ده‌رفه‌تێكی زێڕینی هه‌یه بۆ گه‌یشتنی بۆ قۆناغی بژارده، له بیستی ئه‌م مانگه‌شدا، یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می هه‌مان گڕوپ له شاری هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات.
له خولی عێراقدا ، تۆپی باله‌ی هه‌ولێر له سه‌رکه‌وتنه‌کانی به‌رده‌وامه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.