له هه‌فته‌ی پازده‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی لیڤه‌رپول سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ولڤه‌رهامپتۆنی میوانداری برده‌وه.
به درێژایی كاتی یاری، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به تایبه‌تی یاریزانانی لیڤه‌رپول، تا له دوایین خوله‌كی ڕووبه‌ڕوو بوونهوهكهدا، هێرشبه‌ری به‌لجیكی، دیڤۆك ئۆریگی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی ڕێدزی تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی لیڤه‌رپول له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یشته سی و چوار خاڵ، ولڤه‌رهامپتۆنیش به بیستویه‌ك خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی دێت.
لیڤه‌رپول سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ولڤه‌رهامپتۆن تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.