له پارێزگای به‌سڕه پیاوێك پاش كوژرانی له‌لایه‌ن هاوسه‌ر و كوڕ‌و كچه‌كه‌یه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی فڕێده‌درێته نێو ڕووباره‌وه.
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگای به‌سڕه هه‌واڵی كوژرانی كه‌سێك له پارێزگای به‌سڕه له‌لایه‌ن هاوسه‌ر و كوڕ و كچه‌كه‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5 ى 12 ى 2021 ، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگای به‌سڕه بڵاویانكرده‌وه: به‌هۆی هه‌بوونی كێشه‌ی خێزانییه‌وه ، پیاوێك له لایه‌ن هاوسه‌ر و كوڕ و كچه‌كه‌یه‌وه ده‌كوژرێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن: هۆكاری كوژرانی كه‌سه‌كه كه پاش ده‌ستگیر كرانیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ، هاوسه‌ر و كوڕ و كچه‌كه‌ی رایانگه‌یاندووه: به‌هۆكاری بوونی كێشه‌ی زۆر له‌نێو خانه‌واده‌كه‌یاندا ئه‌و رووداوه‌یان ئه‌نجامداوه.
هاوسه‌ری پیاوه‌كه رایده‌گه‌ێنێت: له كاتی خه‌ودا رووبه‌رووی پیاوه‌كه بوونه‌ته‌وه به‌چه‌ك كوشتوویه‌تی دواتریش به‌نزینی پێداكردووه و ته‌رمه‌كه‌ی سووتاندووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه: كه دوای رووداوه‌كه به‌هاوكاری كوڕ و كچه‌كه‌یه‌وه ته‌رمه‌كه‌یان له نێو ڕووباردا فڕێداوه بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه بشارنه‌وه.
میدیاكانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نن: رووداوه‌كه له ناحیه‌ی هاڕته له پارێزگای به‌سڕه روویداوه و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانیشه‌وه په‌ڕاو بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
ئافره‌تێک به هاوکاری کوڕ و کچه‌که‌ی کۆتایی به‌ژیانی پیاوه‌که‌ی ده‌هێنێت و ته‌رمه‌که‌ی له ڕووباردا فڕێده‌دات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.