Erbil 38°C ھەینی 19 حوزەیران 18:14

قوتابخانەی گوندی خدرجیجە بەناوی شەھیدی قوتابی بارزان ئیسماعیلەوە دەکرێت

کوردستان TV
100%


بارزان ئیسماعیل، ئەو قوتابییەی شەوی پێنجشەممە (2-12-2021) لەکاتی یارمەتیدانی براکانی لەکاتی هێرشی داعش بۆ سەر گوندەکەیان، شەهید بوو، ئەمڕۆ مەراسیمی رێزلێنانی بۆ سازکرا و قوتابخانەکەی بە ناوی ئەوەوە دەکرێت.
بەمەبەستی رێزلێنان لە گیانی پاکی ئەو قوتابییە و براکانی و شەهیدەکانی دیکەی هێرشەکەی ئەم دواییە قوتابیان و مامۆستایان لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن خولەکێک بە بێدەنگی وەستان. هەروەها شاندی وەزارەتی پەروەردە سەردانی ماڵی شەهیدی قوتابیان کرد و رایانگەیاند قوتابخانەی گوندەکە، بە ناوی شەهید بارزانەوە دەکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.