نموونه‌یه‌كی جوانم له مێژووی به‌رپرسیارێتی له كوردستان كه‌وته به‌رچاو، كاتێك بینیم، (ئومێد خۆشناو)ـی پارێزگاری شه‌كره شار، سۆڵۆی گۆرانی (لێره‌مه له هه‌ولێرێ، دڵدارم له هه‌ولێرێ)ـی پێدرا بوو، كه له‌گه‌ڵ عوده جوانه‌كه‌ی مامۆستا (فه‌رهه‌نگ غه‌فوور)ـی ئازیز و ده‌نگه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی هه‌ولێر (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی) دهیهۆنیهوه!!، زیاتر له جارێك گوێم بۆ گرت و زۆر دڵخۆشبووم، كه (ئومێد)ـی برا، هێنده عاشقه به هونه‌ر و خزمه‌تی ئه‌و شاره و خۆی له خه‌می هونه‌رمه‌ندان نادزێته‌وه و هه‌میشه له‌سه‌ر هێله بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی گله‌یی و په‌راوێزخستنی هونه‌ر له‌و شاره.
به‌ش به حاڵی خۆم كارم به پارێزگار نیه، تا به باڵای هه‌ڵبده‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یبینم، حه‌قه بیڵێم و ستایشی ئه‌و كارانه بكه‌م، كه تروسكاییه‌ك له نائومێدی دروست ده‌كه‌ن و په‌رده‌ی ڕه‌شبینی لاده‌ده‌ن له‌سه‌ر ڕۆشبیرانمان.
به‌ڵێ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێویستمان به (فه‌رهه‌نگ و ئومێد)ـه، كه خه‌می هونه‌ر له‌و شاره هه‌ڵگرن و تاوێك گوێ بۆ ئازاره‌كانیان شل بكه‌ن و نه‌هێڵن چیتر هه‌ست به نائومێدی تێكدانی هۆڵی گه‌ل و ئه‌و گیرفان به‌تاڵیه‌ی خۆیان بكه‌ن، كه له سایه‌ی هونه‌ره‌كه‌یان له‌م وڵاته‌دا برسی كردوون!!.
خۆ هیچ نه‌بێ جاران مووچه‌یه‌كی ١٥٠ هه‌زار دیناری هه‌بوو وه‌ك ڕێزلێنان ده‌درا به هونه‌رمه‌ندان، ئه‌ویش بێ پاساو له كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تدا بڕا، گه‌ر كارێك بكرێت بیگه‌ڕێننه‌وه هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا ئاشت ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وه‌تانێ سه‌رۆكی حكومه‌ت له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا خۆی ده‌ڵێت: كه‌س به‌قه‌د هونه‌رمه‌ندانی كوردستان زوڵم لێكراو نیه و له‌م وڵاته له برسیه‌تی ده‌ناڵێنن!!، كه‌وایه ئێوه‌ی به‌رپرس په‌یامی هونه‌رمه‌ندان كه ده‌ست له‌مل كردنه‌وه‌ی پڕۆژه و داهێنانه بگه‌یه‌ننه به سه‌رۆك و لێمه‌گه‌ڕێن چیتر هونه‌رمه‌ند له بێنازی خۆی دا به سه‌دان حه‌سره‌ته‌وه بمرێ!!.
هه‌ر نه‌بێ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نێكیان به هونه‌ر به‌خشی، با له پاییزه ته‌مه‌نی خۆیاندا ڕێز له‌و خزمه‌ته‌یان بگیرێت، گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرا با گۆڕستانێكی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت خۆ ئه‌وه‌شیان پاره‌ی تێناچێت و ناوی بنرێت گۆڕستانی (ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند و ڕۆشنبیران)!!.
شیڤان شێرزاد
لێره‌مه له هه‌ولێرێ دڵدارم له هه‌ولێرێ!!
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.