پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی محەمەد سیاس
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی محەمەد سیاسی,
بەداخێكی زۆرەوە هەوڵی كۆچی دوایی پیشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و خاوەنی مەدالیای پیرۆزی بارزانیی نەمر كاكە(محەمەد حەسەن مستەفا) ناسراو بە (محەمەد سیاسی)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناكەوە، سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان و كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە محەمەد بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكار و خزمانتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١
…..........................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی حاجی فەتاح كوێخا عەبدوڵڵا چۆخماخ
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی حاجی فەتاح كوێخا عەبدوڵڵا,
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری شاباژێر (حاجی فەتاح كوێخا عەبدوڵڵا) برای دوو شەهیدی كوردستان(كەمال و ناسر)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و خزم و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادەكەتان و كەسوكار و خزمانتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو حاجی فەتاح كوێخا عەبدوڵڵا بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.