Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:14

بوومەلەرزەیەک پارێزگای وانی هەژاند

کوردستان TV
100%


بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4،9 پله لەسەر پێوەری رێختەر، قەزای توشبا سەربە‌ پارێزگای وان باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیای هەژاند.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له‌ ماڵپه‌ڕی‌ سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كاتژمێر 12ى به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4،9 پله له‌ قەزای توشبا سەربە پارێزگای وان روویداوه‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی 7،62 كیلۆمه‌تر له‌ توێكڵی زه‌ویدا روویداوه‌.
پارێزگار و جێگری سەرۆکی شارەوانی وان، مەهمەت ئەمین بیلمەز لە لێدوانێکیدا به‌میدیاكانی توركیای راگه‌یاندووه‌، باسی لەوە کرد بەپێی ئامارە بەراییەکان لەو بوومەلەرزەیەدا کە بەگوڕی 4،9 پلە روویداوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی نەکەوتووەتەوە.
مەهمەت ئەمین بیلمەز ئەوەشی خستەڕوو کە تیمەکانی ئافاد، جەندرمە و "112" لە شوێنی روودانی بوومەلەرزەکە بەردەوامن لەسەر لێکۆڵینەوە و گوتی: لەئێستادا هیچ دۆخێکی نەرێنی بە ئێمە نەگەیەندراوە.
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.