هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان چوونه ناوی گوندی لهێبان له سنووری پارێزگای كه‌ركوك .
كرمانج عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی لقی 23 ی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6 ی 12 ی 2021 ، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان چوونه ناو گوندی لهێبان له ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له سنووری پارێزگای كه‌ركوك.
راشیگه‌یاند: له ئێستادا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له گونده‌كه‌ن ، بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی خۆمان له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه داعش له چه‌ند ڕۆژ و شه‌وی ڕابردوو له‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی كردووه.
گوتیشی، پێشمه‌رگه له گونده‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه و سه‌نگه‌ر لێده‌درێت و شكست به‌ته‌واوی پلان و به‌رنامه‌كانی داعش ده‌هێندرێت گه‌ر بیه‌وێت زیان به‌خه‌ڵكی خۆمان بهێنێت.
هه‌روه‌ها كرمانج عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی لقی 23 ى پارتی دیموكراتی كوردستان له قه‌ره‌چووغ گوتیشی، هه‌ر ئه‌مڕۆ بۆ پشتیوانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی كاكه‌مین نه‌جاڕ به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌ن گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌كه .
له‌چه‌ند ڕۆژ و شه‌وی رابردوودا تایبه‌ت چه‌كدارانی داعش هه‌ڕه‌شه‌یان له‌خه‌ڵكی ناوچه‌ی گوندی لهێبان كردبوو به‌وه‌ی گونده‌كه‌یان چۆل بكه‌ن و یاخود دووچاری په‌لاماردان ده‌بنه‌وه، به‌هۆی به‌رگری هاووڵاتییانی گونده‌كه شكست به‌هێرشی چه‌ند ڕۆژی پێشووتریان و هه‌ڕه‌شه‌كانیان هێنراوه ، به‌یانی ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ پاڵپشتی و پارێزراوی خه‌ڵكی گونده‌كه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی هێزی پێشمه‌رگه چوونه ناو گوندی لهێبان.
كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.