Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 23:32

سوپای عێراق ده‌ستگیر کردنی 3 تیرۆرستی له‌ به‌غدا راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


ھێزە ئەمنییەکانی عێراق سێ تیرۆریستییان لە پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی ئەو وڵاتە، دەستگیرکرد.
فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بەزانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزە ئەمنییەکان لە خاڵی پشکنینی شەعب باکووری پارێزگای بەغدا، دوو تیرۆریستیان دەستگیرکردووە.
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ھەروەھا پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزە ئەمنییەکان لە خاڵی پشکنینی ئەبوغرێب رۆژئاوای پارێزگای بەغدا، تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووە.
لەراگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چوار تیرۆر داواکرابوون و ھاتووە: دەستگیرکراوەکان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.