Erbil 38°C ھەینی 19 حوزەیران 13:11

فینله‌ندا له‌ پشتگیرى هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
100%


پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2121/12/6  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ماتى لاسيلا باڵيۆزى تازه‌ى فينله‌ندا له‌ عيراق كرد.

له‌ ديدارێكدا  نێچيرڤان بارزانى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى و بۆ ڕۆژى سه‌ربه‌خۆييى فينله‌ندا پيرۆزبايى لێكرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆى و گه‌ل و حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى خواست، هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى بۆ فينله‌ندا دووپات كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵى 2015ـه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا، هاوكارى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
 باڵيۆزى فينله‌ندا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بايه‌خ و گرنگييه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازياره‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بره‌وى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان بدات، جه‌ختى له‌وه‌ش‌ كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا، له‌ هاوكارى و پشتگيريكردنى عيراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
تاوتوێكردنى هه‌ڵبژاردانه‌كانى عيراق و هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عيراق، ئاماده‌يى و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ پرۆسه‌ى سياسيى عيراقدا، گرنگيى سه‌قامگيريى سياسى، پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.