Erbil 38°C ھەینی 19 حوزەیران 13:11

پارێزگارى هەولێر پڕۆژه‌ی قیڕتاوکردنى شه‌قامی سه‌ره‌کی نێوان هه‌ردوو گوندی (نازم ئاوه‌ و میرزا ئه‌حمه‌د) بەسەرکردەوە

کوردستان TV
100%


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2021.12.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، به‌یاوه‌ری مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگار و عەبدولواحید ئەحمەد، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر،  پڕۆژه‌ی دروستكردن و قیڕتاوکردنى شه‌قامی سه‌ره‌كی نێوان هه‌ردوو گوندی (نازم ئاوه‌ و میرزا ئه‌حمه‌د) بەسەرکردەوە.
پڕۆژه‌كه‌ به‌گوژمه‌ی (340,522,000) سێ سه‌د و چل ملیۆن و پینج سه‌د و بیست و دوو هه‌زار دینار، له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن كۆمپانیای نیڤرۆ جێبه‌جێده‌كرێت و ئێستا لە قۆناغى کۆتایدایە.
ئه‌م شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌ له‌پێشوتردا بەهۆی کۆنی ڕێگاكه‌ ئاستەنگی زۆری بۆ هاولاتییانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتیی دروستكردبوو، به‌هۆی دروستكردنی جگە لەوه‌ی هه‌ردوو گوندی (نازم ئاوه‌ و میرزا ئه‌حمه‌د) ده‌كاته‌ خاوه‌نی شەقامێکی سەرەکی، له‌ هه‌مانكاتدا هه‌ردوو گوندی (بێریات و گوندی عەززە) و گوندەکانی هاوسێكانیان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ و بەتەواو بوونى ئەم شەقامە سەرکییە هەردوو گوندی (نازماوە و میرزا ئه‌حمه‌د) ده‌كاته‌ خاوه‌نی هێڵی پاس و تاکسی کە هاولاتییانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ لەم خزمەتگوزاریەش بێبەشبوون بەهۆی کۆنی ڕێگاكه‌ی پێشوویان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.