وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داعش پلانی شەڕی لە ئاشکراوە بۆ شاراوە گۆڕیوە و ئەرکی هەمووانە بەیەکەوە ڕووبەڕووی تیرۆر و تیرۆرستان ببینەوە.
وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەت له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل دۆگڵاس به‌رپرسی تیمی ئۆفێسی هاریكاری ئاسایشی ئه‌مریكا له هه‌رێم و وه‌فدی یاوه‌ری كۆبوونەوه.
وەزارەته‌كه ڕایگەیاند: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و تيمى ئۆفیسی هاریكاری ئاسایشی ئه‌مریكا له هه‌رێم به‌رده‌وامن له تاوتوێكردن و گرتنه‌به‌ری میكانیزمی نوێ بۆ بنبڕكردنی ته‌واوه‌تی تیرۆریستانی داعش له ناوچه جیاجیاكانی عێراق و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم. لەمبارەیەوە وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: پێویست ده‌كات قه‌باره و جۆری هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه فراوانتر بكرێت.
هەروەها لە ڕاگەیانراوی وەزارەتدا هاتووە کە له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی دوایین كرده تیرۆریستیه‌كانی داعش له ناوچه جیاجیاكان کرا، هاوكات به وردی سه‌رنج و تێبینییه‌كان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاری و نه‌هێشتنی پاشماوه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان له‌و ناوچانه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: ئه‌ركی هه‌مووانه به‌یه‌كه‌وه وه‌ک تیمێكی هاوبه‌ش ڕووبه‌ڕوی تیرۆر و تیرۆریستان ببینه‌وه، ئێستا داعش پلانی شه‌ڕی گۆڕیوه له ئاشكراوه بۆ جه‌نگی شاراوه، بۆیه ئه‌ركه‌كه قورستره و پێویستی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر و پلان و ته‌كنیكی نوێی جه‌نگی هه‌یه.
ئاماژەی بەوەش کرد کە هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان و تیمی ڕاوێژكاران جێی بایه‌خی ئێمه‌یه و ئێستا خوازیاری ئه‌وه‌ین بۆشایی ئه‌منی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق نه‌مێنێت و به‌هاوكاری هاوپه‌یمانان سه‌قامگیری و ئارامی بۆ ته‌واوی ئه‌و ناوچانە بگه‌ڕێنرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.