كۆچبه‌رێكی سوودانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م پاسه‌وانێكی بنكه‌ی وه‌رگرتنی كۆچبه‌ران له فه‌ڕه‌نسا ده‌كوژێت و دواتر ئاگر له بنكه‌كه به‌رده‌دات.
ڕووداوه‌كه له بنكه‌ی وه‌رگرتنی كۆچبه‌ران له شاری نوجینت سوور مارن فه‌ڕه‌نسی ڕوویداوه.
ڕۆژنامه‌ی (لۆ پاریزیان)ی فڕه‌نسی بڵاوی كرده‌وه: تۆمه‌تباره‌كه له‌دایكبووی ساڵی 1988 و تۆمه‌تباریشه به ئاگربه‌ردان له‌و بنكه‌یه‌ی كه وه‌ك كۆچبهرخۆی تێیدا ده‌مایه‌وه.
ڕۆژنامه‌كه بڵاویشی كرده‌وه: پاسه‌وانه‌كه‌ی بنكه‌ی وه‌رگرتنی كۆچبه‌ران له فه‌ڕه‌نسا پێش ڕوودانی ڕووداوه‌كه ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌تباره سوودانییهكه بووه‌ته‌وه و بووه‌ته شه‌ڕیان.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه كه تۆمه‌تباره‌كه دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كان خۆی ڕاده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی شاری نوجینت سوور مارن كردووه، ڕووداوه‌كه‌ش سه‌ره‌تا به‌هۆی تێكنه‌گه‌یشتن له‌لایه‌ن تۆمه‌تباره‌كه و پاسه‌وانه‌كه دروست بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.