Erbil 38°C چوارشەممە 17 حوزەیران 09:10

ئەمریکا ئامێر و تەکنەلۆژیای پێویست بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابین دەکات

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ تیمێکی هاوپەیمانان کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند کە ئەمریکا ئامێر و تەکنەلۆژیای پێویست بۆ شەڕی دژی داعش بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابین دەکات.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە عەمید ڕوکن هەژار ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دۆگڵاس بەرپرسی ئۆفیسی ئاسایشی هاوبەش لە هەرێمی کوردستان کرد.

ڕاشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کەیسەکانی هاوکاری ئەمریکا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لای خۆیەوە شاندی میوان جەختیان کردەوە کە ئەمریکا هەوڵی زیاتر دەدات بۆ دابینکردنی هاوکاری و پاڵپشتی زیاتر بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، بە تایبەت هەندێک ئامێر و تەکنەلۆژیای پێویست بۆ شەڕی دژی داعش.

هەروەها ڕایگەیاند: تاوتوێی پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە کرا، له‌گه‌ڵ پرۆسەی دامەزراندنی دوو لیوای هاوبەش لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی. هاوکات هەدوولا جەختیان لە گرینگی هەماهەنگی و کاری هاوبەش کردۆتەوە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش كرد کە لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا کۆڵۆنێڵ دۆگڵاس بەڵێنی دا کە بەردەوام بن لە هاوکارییەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، لای خۆیەوە عەمید روکن هەژار سوپاسی هاوکارییەکانی ئەمریکای کرد بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.