گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، سبه‌ی سێشه‌م سێ شاندی پێكهاته‌ی سوونه سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆ ده‌بنه‌وه.
مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی ڕایگه‌یاند: بڕیاره سبه‌ی سێ شاندی پێكهاته‌ی سوونه سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆببنه‌وه، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌شیان بۆ قسه‌كردنه له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق.
ڕاشیگه‌یاند كه پێشتریش چه‌ند شاندێك هاتبوونه هه‌رێمی كوردستان و شاندی ئێمه‌ش چووبووه به‌غدا و له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدابوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (كوردستان تیڤی) یه‌كێك له سه‌رۆكی شانده‌كان محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوومه ده‌بێت كه براوه‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه به به‌ده‌ستهێنانی 37 كورسی په‌رله‌مانی.
گوته‌بێژی پارتی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان ده‌بێت كابینه‌ی نوێ كابینه‌یه‌ك بێت كه ئه‌و لایه‌نانه‌ی تێیدا به‌شدار ده‌بن له‌سه‌ر كارنامه‌ی كابینه‌كه ڕێك بكه‌ون و ئه‌و كارنامه‌یه بنه‌ما بێت بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌م كارنامه‌یه جێبه‌جێ بكات، بۆ هه‌رێمی كوردستانیش ئێمه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و كارنامه‌یه جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.