جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كه ئه‌مڕۆله‌رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه له‌گه‌ڵی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتیندا ئه‌نجامی ده‌دات، هۆشداریی ده‌داته هاوتا رووسییه‌كه‌ی له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر بێت و ئۆكراینا داگیر بكات، ئه‌وا ئه‌و كاره ده‌ره‌نجامی ئابووریی ده‌بێت.
كاربه‌ده‌ستێكی كۆشكی سپی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه زانیاریی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی نێوان بایدن و پوتین، دایه رۆژنامه‌وانان.
كاربه‌ده‌سته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بایدن بانگه‌واز له رووسیا ده‌كات كه ئۆكراینا داگیر نه‌كات و رایگه‌یاند: "بایدن هۆشداریی ده‌داته رووسیا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر زیاتر پێشڕه‌ویی بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌مه باجی ده‌بێت. هه‌روه‌ها بایدن هانی گرتنه‌به‌ری رێگای دیپلۆماتی ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كه".
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌سته‌كه، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بایدن هۆشداریی ده‌داته پوتین له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامه ئابوورییه‌كانی داگیركردنی ئۆكراینا له لایه‌ن رووسیاوه و هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌و سزایانه‌ی كه له‌و حاڵه‌ته‌دا به‌سه‌ر مۆسكۆدا ده‌سه‌پێنرێن، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلادیمیر زێلێنسكی و هاوپه‌یمانه ئه‌ورووپییه‌كانی دیكه‌ی قسه ده‌كات.
هاوكات كاربه‌ده‌سته‌كه زانیاریی وردی له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوه سه‌ربازییانه نه‌دا كه به‌سه‌ر مۆسكۆدا ده‌سه‌پێنرێن ئه‌گه‌ر بێت و رووسیا وڵاته‌كه داگیربكات، به‌ڵام له حاڵه‌تێكی له‌وشێوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ری ناردنی سه‌ربازانی ناتۆی بۆ ناوچه‌كه ره‌ت نه‌كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.