Erbil 38°C چوارشەممە 17 حوزەیران 07:48

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

کوردستان TV
100%


سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 7ی12ی 2021، بە مەبەستی دوو کۆبوونەوەی جیای سەربازی و هەواڵگری، شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، بەسەرۆکایەتی فەریق جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری گشتیی وەزارەت، بەرەو بەغدا بەرێکەوتن. 
له‌ راگه‌یاندراوێكدا ، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بڵاویكرده‌وه‌: بڕیارە لەگەڵ گەیشتنی شاندەکە، دوو کۆبوونەوەی جیا لەگەڵ هەریەک لە نێوان هەواڵگری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و هەواڵگری بەرگری عێراق لە  فەرماندەیی ئۆپەراسێۆنە هاوبەشەکان بەڕێوەبچێت. 
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن: لەکۆبوونەوەیەکی تریشدا، بڕیارە لە ناو وەزارەتی بەرگری عێراق، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ئێستای ناوچەکە و مەترسیەکانی تیرۆریستان، هەنگاوەکان لەبارەی چارەکردنی کێشەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە، بۆ بەیەکەوە رۆڵ بینین لە ڕاوەدوونان و تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش، کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئەمینداری گشتی وەزارەت و ئەمینداریەتی گشتی بەرگری بەغدا بەڕێوەبچێت.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: کۆبوونەوەکانی نێوان پێشمەرگەو بەرگری بەردەوامی هەیە و هەردوولا بە ئامانجی بنبڕکردنی تیرۆریستان و پڕکردنەوەی ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە، لەگفتوگۆدان، هاوکات تاوتوێکردن و بەکردەیی کردنی ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە سوپا لەئەولەویەتی گفتوگۆکاندایە.


داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ  - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.