Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:48

فرۆکه‌کانی ئیسرائیل که‌رتی به‌نده‌ری لازقییه‌یان له‌ سوریا کرده‌ ئامانج

کوردستان TV
100%


ئاژانسی فەرمی هەواڵی سووریا رایگەیاند، لە چەند بۆردومانێکی دەگمەندا بۆ سەر دامەزراوە گرنگەکانی وڵات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆردومانێکی ئاسمانی ئیسرائیلی گۆڕەپانی کۆنتێنەرەکانی لە بەندەری لازقییە لە رۆژئاوای سووریا کردە ئامانج.
بە گوێرەی ئاژانسی "فڕانس پرێس"، ئیسرائیل لە رێگەی چەند مووشەکێکەوە لە بەرەی دەریای ناوەڕاستەوە لە باشووری رۆژئاوای لازقییە گۆڕەپانی کۆنتێنەرەکانی لەو بەندەرە بازرگانییە کردە ئامانج، هەروەها بۆردومانەکە بووە هۆی گڕگرتنی ژمارەیەک لەو کۆنتێنەرە بازرگانیانە.
لای خۆشیەوە، ئاژانسی هەواڵی "سانا" راشی ده‌گه‌ێنێت، سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی سووریا توانی لە ئاسمانی لازقییە بەرپەرچی چەند مووشەکێک بداتەوە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.