به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ی راگه‌یاند.
به‌رێوه‌به‌رایه‌یتییه‌كه رایده‌گه‌ێنێت: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە گشتى .
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: سبەى چوار شەممە لە کاتەکانى ئێوارەدا باران لە ناوچە جیاجیاکان دەبارێت وە لە شەودا لە زۆربەى ناوچەکان باران بارین دەبێت .
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: سەرچاوەى ئەو باران بارینە نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاستە ، ئاستى دابارین ناوچە شاخاوییەکان مامناوەند دەبێت لە هەندێ ناوچەى تر نمە باران دەبێت لەگەڵ بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزە سنووریەکان .
هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: بۆ ڕۆژى پێنج شەممە لە کاتەکانى نیوەڕۆ کۆتاى بە باران بارین دێت .
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.