له گه‌ڕی سێیه‌م و كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می جامی وڵاتانی عه‌ره‌ب بۆ تۆپی پێ و له گڕوپی یه‌كه‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ری میواندار دۆڕاو ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد.
یارییه‌كه له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی به‌یت له شاری خوور به‌ڕێوه‌چوو، دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی هه‌شتاودوودا، یاریزان موعیز عه‌لی گۆڵێكی بۆ قه‌ته‌ر تۆماركرد.
دوای دوو خوله‌كی دیكه‌ش یاریزان ئه‌كره‌م عه‌فیف گۆڵی دووه‌می قه‌ته‌ری به‌ده‌ستهێنا، پاشان هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له دواساته‌كانی یاری تۆماركرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی برده‌وه‌و كۆی خاڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی یه‌كه‌م گه‌یانده نۆ خاڵ و به شێوه‌ی پێشوه‌خت گه‌یشتنی بۆ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی مسۆگه‌ركردبوو، هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش به دوو خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه مایه‌وه‌و ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد.
هاوكات هه‌ڵبژارده‌ی عومان به پله‌ی دووه‌می گڕوپهكهو به كۆكردنه‌وه‌ی چوار خاڵ گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی.
له‌جامی عه‌ره‌ب قه‌ته‌ڕ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر عێراق تۆمارکرد و له‌پاڵه‌وانێتییه‌که کردیه ده‌ره‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.