له هه‌فته‌ی پازده‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی ئێڤێرتۆن میوانداری یانه‌ی ئارسناڵی كرد، له‌ئه‌نجامدا، یاریه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی میواندار ته‌واو بوو .
له گێمی یه‌كه‌م یاریزانان هه‌وڵی گۆڵ تۆمار كردنیان ده‌دا ، به‌ڵام ئه‌م گێمه به‌بی گۆڵ ته‌واو بوو ، له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی گێمی دووه‌م یاریزان مارتن ئۆودیگارد گۆڵی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ی له سوودی ئارسناڵ تۆمار كرد.
له خوله‌كی حه‌فتا یاریزان ریچارلیسۆن گۆڵی یه‌كسان بوونی بۆ ئێڤێرتۆن تۆمار كرد ، له خوله‌كی نه‌وه‌دی یاری دیمارای گرای گۆڵی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی ئێڤێرتۆنی مسۆگه‌ر كرد .
به‌م ئه‌نجامه یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێڤێرتۆن كۆتایی پێ هات و به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ژده خاڵ له پله‌ی دوازده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی دێت ، ئارسناڵیش بیست و سێ خاڵی هه‌یه‌و له پله‌ی حه‌وته‌مه .
له پریمه‌رلیگدا ئێڤێرتۆن سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئارسناڵ تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.