ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وت و سه‌رۆكی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی رایگه‌یاند: عێراق به‌رگه‌ی هه‌ر دابه‌زینێكی گه‌وره‌ی نرخه‌كانی نه‌وت ناگرێت.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار له‌دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: ئۆپێك ده‌یه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی ده‌ست به‌سه‌ر بازاڕی ووزه‌دا بگرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: هیچ فشارێكی سیاسی سه‌باره‌ت به گرێبه‌ستی كۆمپانیای نه‌وتی تۆتاڵی فه‌ره‌نسی نییه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له رێگای پڕۆژه‌ی گه‌وره‌وه رێژه‌ی بێكاری كه‌مبكه‌نه‌وه‌و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن سوود له ووزه نوێبووه‌كان وه‌ربگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.