لە ئەمریکا لە ئەنجامی کاری هاوبەشی زانایانی زانکۆی ستانفۆرد و کارۆلینای باکوور، تواندرا لەزگەیەکی سێ رەهەندی ڤاکسین بەرهەم بهێندرێت کە دەبێتە جێگرەوەی دەرزی.
لەوبارەیەشەوە زانکۆی کارۆلینای باکوور راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە مرۆڤ دەتوانێت خۆی ئەو لەزگەیە بەکاربهێنێت کە لە ئەنجامی کاری هاوبەشی زانایانی ئەو دوو زانکۆیەدا بەرهەمهێندراوە و پێویست بە هیچ بڕوانامەیەکی تایبەت ناکات.
پڕۆفیسۆر لە زانکۆی ستانفۆرد، جۆزێف م. دێسیمۆنە دەربارەی ئەم داهێنانە نوێیە رایگەیاند "لەڕێی گەشەدان بەم تەکنەلۆجیایەوە، دەتواندرێت ڤاکسین بەشێوەیەکی بێئازار و خێرا بەکاربهێندرێت".
لەزگە بەرهەم هێنراوەکە لە لەزەگەی برین دەچێت و ئەو ڤاکسینەی دەخرێتە سەری لەڕێی دەرزییە زۆر وردەکانی سەر لەزگەکەوە دەچێتە ژێر پێست، بەم شێوەیە ئەم تەکنەلۆجیا سێ رەهەندییە، دەتوانێت ببێتە جێگرەوەی دەرزی و بۆ ڤاکسینی نەخۆشییەکانی وەک هەڵامەت، سورێژە، زەردویی و تەنانەت کۆرۆناش بەکاربهێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.