Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 21:50

ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ پارێزگای به‌سره‌ ته‌قییه‌وه‌

کوردستان TV
100%

لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلبێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری بەسرە باشووری عێراق، حەوت کەس کوژران.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری بەسرە بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە کە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک نەخۆشخانەی کۆماریی ناوەڕاستی شارەکە تەقیوەتەوە.

بە گوتەی سەرچاوەکە، بەپێی ئامارە بەراییەکان لە ئاکامی تەقینەوەکە، حەوت کەس کوژراون.

سەرچاوەکە زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.

تا ئێستا لایەنە ئەمنییەکان ھیچ روونکردنەوە و زانیارییەکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.