Erbil 38°C چوارشەممە 17 حوزەیران 06:20

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم دەکات

کوردستان TV
100%

له‌ دیدارێكی نێوان سه‌رۆك بارزانی و سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم جەخت لەسەر جێبەجێکردنی پرەنسیپی شەراکەت و ھەروەھا پێویستی ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی هەردوولا لەپێناو بەدیهاتنی سەقامگیریی و حوکمڕانیی ڕاست و دروست کرایەوە.

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 7ی کانوونی یەکەمی 2021 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی و ھەرەشە و تەحەدیاتی بەردەم عێراق بەتایبەت لە قوناغی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕکران.

ھەر لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی پرەنسیپی شەراکەت و ھەروەھا پێویستی ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی هەردوولا لەپێناو بەدیهاتنی سەقامگیریی و حوکمڕانیی ڕاست و دروست کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.