پۆلیسی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر كوژرانی كوڕ و كچێك بڵاوكرده‌وه.
له‌ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی پۆلیسی هه‌ولێردا هاتووه: شەوی ڕابردوو لە گوندی (لاجان)ی سەر بە ناحیەی شەمامک لە سنووری بنکەی پۆلیسی (تووڕەق) تەرمی دوو کەس دۆزرایەوە، دواتر هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کەوا دوو کەس کوژراون بە ناوەکانی (ع. ف. ش) تەمەن (24 ساڵ) لەگەڵ ئافرەتێکی تەمەن (18 ساڵ) بە ناوی (ح. ق. ا).
پۆلیسی هه‌ولێر ڕوونیشده‌كاته‌وه: لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە لەسەر کێشەیەکی خێزانی لەلایەن برایانی ئافرەتەکەوە تەقە لە هەردووکیان کراوە و کوژراون.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: ئێستاش هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی تۆمەتباری سەرەکیی تاوانەکە، دەستگیر بکرێت و بدرێنە دادگا.
له كۆتایی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: دواتر ڕوونکردنەوەی زیاتر لەوبارەیەوە دەخەینەڕوو.
پۆلیسی هه‌ولێر ڕوونکردنه‌وه له‌سه‌ر کوژرانی کوڕ و کچێک ده‌دات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.