Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 21:50

سێ رۆژ ماتەمینی لە پارێزگای بەسڕە راگەیەندرا

کوردستان TV
100%

ئەسعەد عیدانی،پارێزگاری بەسڕە و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگاکە، سێ رۆژ ماتەمینی لە سنووری بەسڕە راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، تەقینەوەیەک لە نزیک نەخۆشخانەی کۆماریی لە ناوەڕاستی پارێزگای بەسرە باشووری عێراق روویدا و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

لەمبارەیەوە پارێزگاری بەسڕە و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگاکە، لە پەیامێکدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەکە، هاوکات بەڵێنی لێچینەوەی لە تاوانباران و چاودێریکردنی لێکۆڵینەوەکانی و هۆکارەکانی تەقینەوەکەی داوە.

ئەسعەد عیدانی لە پەیامەکەیدا راشیگەیاندووە کە "بەو بۆنە خەمناکەوە سێ رۆژ ماتەمینیی لە بەسڕە رادەگەیەنین".

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک نەخۆشخانەی کۆماریی ناوەڕاستی شاری بەسرە تەقییەوە و بە پێی ئاماری سوپای عێراق، چوار کەس کوژراون و چواری دیکەیش برینداربوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.