Erbil 38°C چوارشەممە 17 حوزەیران 04:46

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی ته‌قه‌دوم دەکات

کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد ئەلحەلبووسی سەرۆکی هاوپەیمانیی ته‌قه‌دوم و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و شەڕی تیرۆر و هێرشەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش، تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرایەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی لەیەکتێگەیشتنە سیاسییەکان لە قۆناغی داهاتوو و کارکردن بە ئاراستەی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق لە ڕێگەی بەشداريی کارای هەردوو پێکهاتەی کورد و سوننە کرا لە پێناو دابینکردنی سەقامگیریی و گەشەپێدانی بارودۆخی ئابووری و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی عێراق و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.