ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م دوایین چاره‌سه‌ری په‌تای كۆڕۆنای بۆ جیهان خسته‌ڕوو.
ڕێكخراوه‌كه ڕایگه‌یاند كه وه‌رگرتنی ڤاكسین به زۆره‌ملێ (اجباری) دواهه‌مین چاره‌سه‌ر ده‌بێت بۆ په‌تای كۆڕۆنا بۆ سه‌رتاسه‌ری جیهان.
ئه‌مه بڕیاره‌ی ته‌ندروستی جیهان دوای چه‌ند ڕۆژێك دێت له داواكه‌ی خاتوو ئۆرسۆلا فۆن دێرلا‌ین سه‌رۆكی كۆمیسیارانی ئه‌وروپا كه تێیدا داوای له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كردبوو كۆببنه‌وه و گه‌نگه‌شه‌ی به زۆره‌ملێ وه‌رگرتنی ڤاكسین بكه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئێستا زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ڕێكاری توندتری ڤایرۆسی كۆڕۆنا بگرنه‌به‌ر دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڕاوه‌كه‌ی ئۆمیكڕۆن كه بووه‌ته جێگه‌ی مه‌ترسی به‌هۆی بوونی مه‌ترسی زیاتر و بڵاوبوونه‌وه‌ی خێراتری جۆره‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.