سهرۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەکەی ئهمڕۆی شاری بەسڕا نارد و تێیدا جهختی كردهوه كه به توندی ئیدانهی ئهو هێرشه تیرۆرستییه دهكات.
دهقی پهیامهكهی سهرۆك بارزانی:-
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ 7ی کانوونی یەکەمی 2021، لە ئاکامی ھێڕشێکی تیرۆرستی لە شاری بەسڕا ، ژمارەیەک ھاووڵاتی شەھید و برینداربوون، وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو ھێڕشە تیرۆرستییە دەکەم، سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانییانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەکەم، ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم، لە خودای مەزن داواکارم قوربانییانی ڕووداوەکە بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە کەسوکار و خانەوادەکانیان ببەخشێت.
مسعود بارزانی
7ی کانوونی یەکەمی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.