وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق دانی به‌وه‌دانا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌لیكۆپته‌رێكی تایبه‌تی سوپای عێراق له پارێزگای میسان كه‌وتۆته خواره‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه هۆكاره‌كه‌ی كێشه‌ی هونه‌ری بووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ڕاشیگه‌یاند كه هه‌لیكۆپته‌ره‌كه له جۆری می 17 یه و به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌ی هونه‌رییه‌وه، ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانه‌كان ناچاربوونه له ناوچه‌ی ڕه‌فاعی له پارێزگای میسان بنیشنه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه به برینی مامناوه‌ند زامداربوونه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ هۆكاری دروستبوونی كێشه هونه‌رییه‌كه ده‌ست پێ كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.