Erbil 38°C چوارشەممە 17 حوزەیران 02:55

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە وەزیری بەرگریی ئەمەریکا پێگەیشت

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمەریکا پێگەیشت.

لە نامەکەدا، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا جەخت لە گرینگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و هەماهەنگیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش دەکاتەوە.

لە بەشێکی نامەکەی وەزیری بەرگریی ئەمەریکا بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە ”سوپاسی ڕۆڵی گرینگیی پێشمەرگە لە تێکشکاندنی داعش دەکەین و بە ڕێز و پێزانینەوە یادی قوربانیدانەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بەداعش دەکەینەوە“.

وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکات کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش بەتایبەتی لە بواری ڕاوێژکاری و ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەواڵگریدا.

لە کۆتایی نامەکەیدا بۆ سەرۆکی حکوومەت، وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ”پەیوەندییەکی تایبەت لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکادا هەیە لە سەر بنەمای بەها و ڕێزگرتنی هاوبەش. ئێمە بە خۆشحاڵییەوە، پێشوازی لە کارکردنی هاوبەشی نێوان هەردوولامان دەکەین. سوپاس بۆ پابەندبوونتان بەو هاوبەشییە گرینگەی لە نێوانماندا هەیە“.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.