په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م و كه‌مێك پێش ئیستا به مووشه‌ك هێرشكراوه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شاره‌دێی پردێ.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردسان تیڤی) ڕایگه‌یاند: چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی كه‌ركووكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كراوه.
ڕاشیگه‌یاند: به گوێره‌ی زانیارییەی سەرتاییەکان موشەکەکان لە گوندی گەڵوزی سەر بە شارەدێی پردێوه ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کراوە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌ری بنکەی پۆلیسی شارەدێی پردێ هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه لە دەوروبەری شارەدێی پردێ دەنگی موشەک بیستراوە کە ئاراستەی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری بنکەی پۆلیسی شارەدێی پردێ ئاشكراشی كرد كه ده‌نگی مووشه‌كه‌كان سێ دانه بوونه.
په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه مووشه‌كه‌كان هیچ زیانێكی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌گه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.