ئه‌مڕۆ سێشه‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی 10 تیرۆریستی دعشیان له بیابانی ڕۆژئاوا له پارێزگای ئه‌نبار كوشت.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراقی ڕاگه‌یاند: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق به هه‌ماهه‌نگی هێزی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ سێشه‌م مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشیان له بیابانه‌كانی ئه‌نبار بۆردومان كرد.
بۆردومانه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئیف 16ی عێراق ئه‌نجامدرا.
ڕاشیگه‌یاند: له بۆردومانه‌كه‌دا ڕاسته‌وخۆ 6 تیرۆریستی داعشیان كوشت، دوای بۆردومانه‌كه‌ش 4 تیرۆریستی تر ده‌ركه‌وتن و ئه‌وانیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراق له‌سه‌رزه‌وی گه‌مارۆدران و له‌ناوبران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.