به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، سبه‌ى چوارشه‌ممه پێشبینى ده‌كرێ ئاسمانى هه‌رێم نیمچه هه‌ور بێت پاشان بگۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو (سه‌ره‌تا له ڕۆژئاوای هه‌رێم)وه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى نمه باران و بارانى مام ناوه‌ند له ناوچه شاخاوییه‌كانى باكور و ناوه‌ڕاستى هه‌رێم.
ڕاشیگه‌یاند: هاوكات خێرایی با زیاد ده‌كات بۆ سه‌رووى 25 كلم/ك، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى كه‌مێك هه‌وره تریشقه‌ش هه‌یه و به‌فریش له ناوچه شاخاوییه‌كانى باكور و حاجى ئۆمه‌ران ده‌بارێت له كاته‌كانى دواى نیوه‌ڕۆ و ئێواره‌دا.
كه‌شناسی هه‌رێم هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: پێشبینى ده‌كرێ له كاته‌كانى شه‌و و دواى نیوه‌شه‌ویشدا باران بارین ناوچه‌كانى ڕاپه‌ڕین و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیانیش بگرێته‌وه، له‌گه‌ڵ بارینى كه‌مێك به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كانى پێنجوێن و ڕاپه‌ڕین، كاریگه‌رییه‌كه‌شى تا به‌یانى پێنجشه‌ممه به لاوازى ده‌مێنێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له كاتى ئێستادا ئاسمانى باكور و ناوه‌ڕاستى هه‌رێم داپۆشراوه به هه‌ور ئه‌گه‌رى كه‌مێك دڵۆپه باران هه‌یه له هه‌ندێ ناوچه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.