به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕه‌تی كرده‌وه فڕۆكه‌خانه داخرابێت و جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ر ئێستا فڕۆكه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه ده‌نیشێته‌وه.
ئه‌حمه‌د وشیار به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ (كوردستان تیڤی) هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه سه‌باره‌ت به داخستنی فڕۆكه‌خانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌حمه‌د وشیار له كاتی لێدوانه‌كه‌ی بۆ (كوردستان تیڤی) جه‌ختیشی كرده‌وه كه 10 خوله‌كی تر فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ڕی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌نیشێته‌وه.
جێی باسه له چه‌ند تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كرابووه‌وه كه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌هۆی مه‌ترسی هێرشكردنه‌وه داخراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.