Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 01:39

بایدن ھۆشداریی ده‌داته‌ پوتین

کوردستان TV
100%

جۆ بایدن،سەرۆکی ئەمریکا، ھۆشداریی بەڤلادیمیر پوتین ،سەرۆکی رووسیا دا کە لە ئەگەری ھەڵکشانی گرژییە سەربازییەکانی ئۆکراینا ئەوە "رێکاری سەربازیی بەھێز و رێکاری دیکە" دەگرنەبەر.

کۆشکی سپی، راگەیەندراوێکی لەسەر کۆبوونەوەکەی شه‌وی رابردووی بایدن و پوتین کە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئەنجامیاندا و دوو کاتژمێر و یەک خولەکی خایاند، بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە کە بایدن نیگەرانیی قوڵی ئەمریکا و ھاوبەشە ئەورووپییەکانی لە بەرامبەر کۆکردنەوەی ھێزی سەربازیی رووسی لەسەر سنووری ئۆکراینا خستووەتەڕوو و لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "بایدن بەشێوەیەکی روون ئەوەی باس کردووە کە لە ئەگەری ھەڵکشانی گرژییە سەربازییەکانی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە، ئەوە ئەمریکا و ھاوپەیمانانی لە رێگەی رێکاری ئابووریی بەھێز و رێکاری دیکەوە وڵامی دەبێت."

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش ھاتووە کە بایدن، پاڵپشتیی خۆی بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا دووپات کردووەتەوە و بانگەوازی "کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەرانەوە بۆ دیپلۆماتی " کردووە.

لە راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا، ئەوە ئاشکرا کراوە کە ھەردوو سەرۆک، فەرمانی بەدواداچوون بە کۆبوونەوەکەیان داوە بە تیمەکانیان و زانیاری ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە کە پوتین و بایدن، تاوتوێی پرسی پێکەوە کارکردن لەسەر بابەتەکانی وەکو دیالۆگی نێوان ئەمریکا و رووسیا لەسەر بنەمای سەقامگیری ستراتیژیی، باڵادەستی ئەلیکترۆنی و ئێران کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.