لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت بڕی یهك ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ کڕینی پێداویستیەکانی ناوەندەکانی خوێندن خەرجکرا.
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان..
لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی (١٫٥٠٠٫٠٠٠٫٠٠٠) يه ك مليار و پێنج سەد ملیۆن دینار خەرجکرا، بۆ کڕینی پێداویستیەکان بۆ ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، بەم شێوەی خوارەوەیە :
١- پێنج هەزار (٥٠٠٠) رەحلە.
٢- پێنج هەزار ( ٥٠٠٠) وایت بۆرد .
٣- هەزارو پێنج سەد (١٥٠٠) سۆپا.
٤- پێنج سەد (٥٠٠) لاپتۆب.
٥- یەک ملیۆن و حەفت سەد و پەنجا هەزار (١٧٥٠٠٠٠) ماسک .
٦- شەش هەزار و حەفت سەد ( ٦٧٠٠ ) پاککەرەوە ( معقم ) .
لەسەر بنەمای پێویستی و بەگوێرەی ژمارەی قوتابیان و خوێندکاران بەسەر بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و خوێندنی کوردی لە کەرکووک دابەش دەکرێت .
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
٨ی١٢ی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.