Erbil 38°C چوارشەممە 17 حوزەیران 01:25

ئەنجومەنی وەزیران چه‌ند بابه‌تێکی گرنگ ده‌خاته‌ بەر باس و گفتوگۆ

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١٢/٨ زایینی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسڕور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

- خستنەڕووی ڕاپۆرتی هەفتانەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سەبارەت بە هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
- بابەتی ڕێکخستنی مامەڵەی میدیا و سۆشیال میدیا لەگەڵ دۆخی ئێستای بەرەکانی جەنگ دژ بە ڕێکخراوی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.
- خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاری لە هەرێمی کوردستان - عێراق) بۆ دەنگدان لە ئەنجومەنی وەزیران.
- خستنەڕووی پڕۆژە یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی کارەبا ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠٢١).
- خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەبارەت بە بابەتی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢١/١٢/٨

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.