ڕێگای سەرەکی هەولێر- کەسنەزان بەهۆی دروستکردنی ئەندەرو ئۆڤەرپاسەکانی شەقامی 150مەتری چووە بواری جێبەجێکردنەوە .
فازڵ حاجی:گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8-12-2021 بڵاویكردۆته‌وه كه گرتنی ڕێگای سەرەکی (هەولێر کەسنەزان) بەهۆی دروستکردنی ئەندەرو ئۆڤەرپاسەکانی شەقامی 150مەتری چووە بواری جێبەجێکردنەوە .
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر، تکا لەشوفێران دەکات شەقامی لادانە کاتیەکان بەکاربێنن و بەپێی هێماکان و ئاماژەی برایانیان لەپۆلیسی هاتووچۆ لەڕێگایەکە بڕۆن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.