Erbil 38°C چوارشەممە 17 حوزەیران 01:24

کازمی داوا ده‌کات پێداچوونەوەی زیاتر بە پلانە ئەمنییەکاندا بکرێت

کوردستان TV
100%

مستەفا کازمی،سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوای کرد کە پێداچوونەوەی زیاتر بۆ پلانە ئەمنییەکان بکرێت بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە کە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ قەزای مەخموور، ھێزە ئەمنییەکانی بەسەرکردووەتەوە و گوتوویەتی "پێویستە پێداچوونەوەی زیاتر بۆ پلانە ئەمنییەکان بکرێت بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش".

ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە قەزای مەخموور.

مستەفا کازمی بەرلەوەی سەردانی مەخموور بکات، سەردانی ھەولێری کرد و لە میانیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی ،سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

شایانی باسه‌  ئەمڕۆ، ھێزەکانی پێشمەرگە بە ھاوبەشی سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ھەردوو میحوەری گەرمەسێر و قەرەتەپە بۆسەر حەشارەگەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، دەستپێكرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.