Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:25

نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت گەیشتە 75 دۆلار و 42 سەنت

کوردستان TV
100%

لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە 75 دۆلار و 42 سەنت.

دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت تا 76 دۆلار و 27 سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە 75 دۆلار و 44 سەنت تەواو کرد، بەڵام کاتژمێر 09:13ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بەڕێژەی 0،02 دابەزینیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە 75 دۆلار و 42 سەنت فرۆشرایە کڕیاران.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک رۆژئاوای تێکساس بە 71 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بڵاوبوونەوەی شەپۆلی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری جیهان دروست کردووە و ئەمەش رێگرە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەهەمانشێوە نەگەیشتنە رێککەوتن لە بارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانەوە هۆکارێکی دیکەیە بۆ دابەزینی نرخی نەوت، چاوەڕوان دەکرێت رۆژی نۆی کانوونی یەکەم دانوستانەکان دووبارە دەست پێ بکەنەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە کەمبوونەوەی یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا رێگرن لە دابەزینی زیاتری نرخی نەوت.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەنستیتۆی نەوتی ئەمریکا، یەدەگەکانی نەوتی ئەو وڵاتە، هەفتەی رابردوو بەراورد بە هەفتەی پێشتر، نزیکەی سێ ملیۆن و 89 هەزار بەرمیل کەمی کردووە لە کاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرا دوو ملیۆن و 93 هەزار بەرمیل کەم بکات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.